پارتە سیاسییەكانی باكووری كوردستان بەردەوامن لە مانگرتن

داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ئۆجەلان دەكەن و مانیان لە خواردن گرتووە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/22a76f91-ff20-404b-87b2-824e88aad18c/50KesanDestBiGrevaBircibune.ism/manifest

K24 - ئامەد

لە شاری ئامەد یەكگرتووانی تەڤگەری سیاسی كورد كە لە چەند پارتێك پیكدێن و لەژێر ناوی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتیك كەجەدە، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 5 ئەیلوولەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێ كۆتایی كرد، مانگرتنەكە بە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەستیپێكرد. ھاوسەرۆكی پارتی ھەرێمە دیموكراتییەكان دەبەپە، سەباحەت تونجەل رایگەیاند، تا دیداری رووبەڕوو لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دەدرێت مانگرتنەكەمان بەردەوام دەبێت.

لەیلا گوڤەن، ھاوسەرۆكی كەجەدەش رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێگە بە دیدارێك لەگەڵ ئۆجەلان بدرێت 50 كەس ئامادەن گیانی خۆیان فیدا بكەن.