فراکسیۆنە کوردییەکان ڕەخنە لە پەرلەمانی عێراق دەگرن

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

لایەنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناڕەزایی و ڕەخنەی توندی خۆیان لە هەڵوێستی بەشێک لە لایەن و هێزی سیاسی ناو ئەنجوومەنی عێراق ڕادەگەیەنن.

لە ڕاگەیەندراوێکیاندا هاتووە: بەداخەوە بە ئەنقەست دەرنەچوو و پەسەندنەکردنی ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانیان دەیانگرێتەوە لەلایەن هەندێک بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش هەڵوەشاوە"، کە لە بەرنامەی کاری دانیشتنی دوێنێدا بوو، بڕگەی یەکەم، ئەم یاسایە ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، دادپەروەری لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکات کە زیانیان پێگەیشتووە و بەدەست سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و ئاوارەبوون لە ماوەی سەردەمی دیکتاتۆرییەت.

ئاماژە بەوەش کراوە، "ڕەشنووسی یاساکە زۆر ناوچەی عێراق لەخۆدەگرێت و نادادپەروەری لە ستەملێکراوان دوور دەخاتەوە و ئەو موڵکانە دەگەڕێنێتەوە کە لە سەردەمی بەعسدا دەستی بەسەردا گیراوە".

فراکسیۆنە کوردستانییەکان، داوا لە "لایەنە پەرلەمانی و هاوبەشەکانمان دەکەین لەگەڵمان بن بۆ دەرکردنی ڕەشنووسی یاسای بەدیهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە زیانەکانی هاووڵاتییان کە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو بوون، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئارامی کۆمەڵگا، بە تایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان".

ئەو لایەنە کوردستانییانەی ڕاگەیەندراوەکەیان بڵاو کردووەتەوە:

1 . پارتی دیموکراتی کوردستان

2 . یەکێتی نیشتمانی کوردستان

3 . نەوەی نوێ

4 . یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

5 . کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی

6 .نوێنەر فاروق حنا عەتۆ / پێکهاتەی مەسیحی