کەناڵێکی ئیسرائیلی: حەماس سێ هەزار چەکداری نوێی لە باکووری غەززە دامەزراندووە
کەناڵی 12ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای 10 مانگ لە دەست پێ کردنی شەڕی غەززە، حەماس توانیویەتی لە باکووری کەرتی غەززە تواناکانی خۆی زیاد بکاتەوە.
کەناڵە ئیسرائیلیەکە دەڵێت، "مەزەندە دەکرێت حەماس نزیکەی 3000 چەکداری نوێی لە باکووری کەرتی غەززە دامەزراندبێت."
شەڕی غەززە گوشاری زۆر خستۆتە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ و ڕەخنەی لێ‌گیرا لەوەی ئامانجی لەناوبردنی حەماس لەسەر حسابی ژیانی بارمتەکانە.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، سوپای ئیسرائیل لێدوانی لەسەر ڕاپۆرتێک دا کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵاوی کردبووەوە و ئاشکرای کرد، تەلئەڤیڤ ناتوانێت حەماس لەناوببات سەرەڕای لاوازکردنی حەماس.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردووەتەوە، کە پابەندە بە بەدیهێنانی ئامانجەکانی جەنگ، ئەویش هەڵوەشاندنەوەی حەماس و گەڕانەوەی بارمتەکانە.
کاربەدەستانی ئەمەریکا لەو باوەڕەدان کە سوپای ئیسرائیل دەستکەوتی زیاتر لە کەرتی غەززە بەدەست ناهێنێت و تاکە چارەسەر لە ڕێکەوتندایە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تا دێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 40 هه‌زار و 819 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هاوكات، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 94 هه‌زار و 291 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.