تۆماس سیلەر: زۆر گرنگە جەنگی دژی گەندەڵی لە عێراق بکرێت

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق ڕایگەیاند، زۆر گرنگە جەنگی دژی گەندەڵی لە عێراق بکرێت، چونکە ئەو وڵاتە لە ڕیزبەندی 25مین ئاستی گەندەڵی نێودەوڵەتییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی ئەیلوولی 2024، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، بە ئامادە بوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیجی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێر هەنگاوێکی باش لە دژی گەندەڵی دەکرێت، کە ئەوە هەنگاوێکی مێژووییە لە چوارچێوەی پرۆژە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سنووردارکردنی گەندەڵی تا نزمترین ئاست.

ئەو باڵیۆزە دەڵێت: دەتوانم پێتان بڵێم ناتوانن بەتەواوی ڕووبەڕووی گەندەڵی و بنبڕکردنی ببنەوە، بەڵام ئەوە لاواز کردنی گەندەڵییە تا ئەوپەڕی توانا. جەنگی دژی گەندەڵی زۆر گرنگە لە عێراق بکرێت و هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە.

دەشڵێت: عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان بۆ لێپێچینەو لەو لایەنانەی کە گەندەڵی ئاسان دەکەن، پێویست دەکات بخزێنە ئاستی نێودەوڵەتی ئەو سیستەم و یاسایانەی کە حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان هەیەتی پێویستە هاوئاهەنگی لەگەڵدا هەبێت و هاوتایی لەگەڵ ئەو دامەزراوە یاسایی و نێودەوڵەتییانە ڕوونەدات، ئەگەر گەندەڵی بەردەوام بێت، ئەوا عێراق لە هەڵبەز و دابەزدا دەبێت هەر وەک دەبینن لە ڕیزبەندی 25مین ئاستی نیودەوڵەتی گەندەڵیدایە.

تۆماس سیلەر راشیگەیاند، ئێمە چۆن بتوانین ئەو ئامانجانە بپێکین بەیەکەوە؟ یەکێتیی ئەورووپا هاوئاهەنگە لەگەڵ ڕێکخراوی "UNDP" هەردوو دەستەی دەستپاکیی کە هەنگاوی باشیان ناوە بۆ ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە، بەڵام پێویستی بە هەنگاوی درێژخایەن هەیە، کە بەردەوام بێت نەک تەنها لێرە و لەوێ، بە بۆچوونی ئێمە پرۆسەکە و سەرکەوتنەکانیش سیستەماتیکین، گفتوگۆش بەردەوام لە نێوان پارتە سیاسییەکان و حکوومەتەکان و کۆمەڵگەی شارستانی هەیە.