ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا بەڵێن بێت وەڵامدانەوەمان بە ئازار بێت بۆتان
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2024، هۆشداریی دا بە ڕۆژئاوا و ئۆکرانیا، ئەگەر ئۆکرانیا بە چەکی دوور مەودا هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا مۆسکۆ دەستبەجێ وەڵامێکی بە ئازاری دەبێت بۆیان.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وەڵامدانەوەکە "زۆر بە ئازار دەبێت".
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی ڕووسیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت، سیستەمی هەڵدانی مووشەکی سەر بە هێزەکانی کیێڤیان کردە ئامانج، و 20 سەربازی ئۆکرانیایان لە شارۆچکەی سومی کوشت.
ڕۆژی 24ـی شوباتی 2022، بە فەرمانی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا، ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی لە دژی ئۆکراینا دەستی پێکرد، ڕووسیا بەشێکی زۆری هەرێمی دەنباسی کۆنترۆڵکرد، بەلام لە هێرشێکی پێچەوانەدا ڕۆژی 6 ی ئابی 2024، هێزەکانی ئۆکراینا ژمارەیەک گوند و شارۆچکەیان لە پارێزگای کورسکی ڕووسیا کۆنترۆڵ کردووە، ئەم پێشڕەوییەی ئۆکراینا، ترسی خستووەتە دڵی ڕووسەکانەوە، چونکە وێستگەی ئەتۆمی کورسک، ڕاستەوخۆ لە ژێر هەڕەشەی چەکدارە شەڕکەرەکانی ئۆکراینا و وڵاتانی بیانیدایە و مەترسییە لەسەر درووستبوونی کارەساتی مرۆیی گەورە.