یانەیەكی عەرەبی بە پێكهاتەیەكی كورد شەڕی گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكات

رەوەند عەبدوالخالق سەرپەرشتیاری یانەی ناسریە لەگەڵ 12 یاریزانی كوردی یانەكە
رەوەند عەبدوالخالق سەرپەرشتیاری یانەی ناسریە لەگەڵ 12 یاریزانی كوردی یانەكە

بۆ ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولەكانی عێراق، یانەكانی خوار و ناوەراستی عێراق زۆرترین یاریزانی كوردیان گواستووەتەوە، لە نێویاندا یانەی ناسریە بە پێكهاتەیەكی تەواو كوردیی شەری گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكات.
یانەی ناسریە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق سەرپەرشتیارێكی كورد و 12 یاریزانی كوردی شارەكانی هەرێمی كوردستانی گواستەوە و لە نێویاندا زۆرینەی یاریزانەكان هی نێو شاری هەولێرن.
رەوەند عەبدولخالق كە راهێنەرێكی كوردی شاری هەولێر وەرزی رابردوو توانی وەكو بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی گەرمە، یانەكەی بۆ یەكەمجار بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەرخست، ئەمساڵیش یانەی ناسریە دەیەوێت لە رێگەی ئەو راهێنەرە كوردە خەونی گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بێنێتە دی.
یانەی ناسریە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق هێڵەكانی پڕ كردووە لە یاریزانی كورد، دلێر حاتەم و بارزان یوسف كە دوو گۆڵپارێزی كوردی شاری هەولێرن بۆ وەرزی نوێ بەرگرێ لە تۆڕی گۆڵی یانەی ناسریە دەكەن.
لە هێڵی بەرگریش هەرێم تەحسین بەرگریكاری وەرزی رابردووی یانەی دهۆك هاوشانی هەردی سیامەند كاپتنی یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێ لە ریزەكانی یانەی ناسریە یاریی دەكەن.
هێڵی ناوەراست و پێشەوەی یانەی ناسرییەش بە تەواوەتی رادەستی ئەستێرە كوردەكان كراوە.
ئەمساڵ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەشێوازی چۆن و هاتن بە سیستەمی خول بەڕێوە دەچێت.

.