سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هوداپار دەكات

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی و سەرۆكی گشتیی هوداپار بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانیان تاوتوێ کرد، هاوکات ڕۆشناییان خستە سەر خەباتی سڤیل بۆ خزمەتكردنی گەلانی توركیا و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار.

ڕۆژی سێشەممە 3ـی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی زەكەریا یاپیجیئۆغلوو، سەرۆكی گشتیی هوداپار كرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكان خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر خەباتی سڤیل بۆ خزمەتكردنی گەلانی توركیا و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار و جەخت لە پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا، سەرۆكی گشتیی هوداپار، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پێشخستنی دۆزی گەلی كورد هەبوو و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هوداپار و پارتی دیموكراتی كوردستان خستە ڕوو.

لە بەشێكی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان، ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند، كە باشترین ڕێگە بۆ چارەی پرسی كوردستان، شێوازی لێكگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و دیالۆگ و چارەی ئاشتییانەیە.

د