پاڵەوانییەتی تینسی ئەمریکا لە یاریی كۆتایی نزیك دەبێتەوە

فرانسیس تیافۆی ئەمریکی ئارینا سابالینكای رووسی
فرانسیس تیافۆی ئەمریکی ئارینا سابالینكای رووسی

پاڵەوانییەتی تینسی ئەمریکای کراوە بەردەوامە، لە قۆناخی چارەگی کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە فرانسیس تیافۆی ئەمریکی و فێرتزی هاونیشتیمانی گەیشتنە قۆناخی پیسکۆتایی، لە ئاستی خانمانیش سابالینکا و ئیما ناڤارۆ بردیانەوە.

پاڵەوانێتی یاریی تێنسی ئەمریكا لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە 
لە چارەگی کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی ئەمریكا لە ئاستی پیاوان، فرانسیس تیافۆی ئەمریکی رووبەرووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری بووەوە و یارییەکەی بە ئەستەم لێبردەوە،
تیافۆ یارییەکەی بە سێ سێت بەرامبەر سێتێک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە، كە تێیدا سێتی یەکەمی شەش سێ بردەوە، لە سێتی دووەم دیمترۆڤ لە تای برێک حەفت شەش ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
دووو سێتی دواتر تیافۆ بە شەش سێ، چوار یەک لە پێشەوە بوو، دیمیترۆڤ بەهۆی پێکانەوە کشایەوە، تیافۆ گەیشتە یاریی پێشکۆتایی، لەم قۆناخەش رووبەرووی تایلۆر فێرتزی هاونیشتیمانی دەبێتەوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، تایلۆر فێرتز لە قۆانخی چارەگی کۆتایی رووبەرووی ئالیکساندەر زڤێریڤ ئەڵمانی بووەوە یارییەکەی بە سێ سێت بەرامبەر سێتیک لێبردەوە، 
ئەنجامی سێتەکان حەفت شەش، شەش سی، چوار شەش، حەفت شەش بوو، لە ماوەی سێ کاتژمێر و 26 خولەک ئەم قۆناخەی بری و بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی بەدەستهێنا.

لە ئاستی خانمان سابالینكا بە ئاسانی بردییەوە
لە یارییەکانی قۆناخی چارەگی کۆتایی ئەمریکای کراوە لە ئاستی خانمان، ئارینا سابالینکای رووسی رووبەرووی ژینگ کینۆنی جین و براوەی ئۆڵمپیادی پاریس بووەوە و یارییەکەی بە ئاسانی لێبردەوە.
سابالینکای دووەمی جیهان بە دوو سێتی بیوەڵام یارییەکەی بردەوە، ئەنجامی سێتەکان شەش دوو، شەش یەک بوون. لە قۆناخی داهاتوو سابالینکا رووبەرووی ئیما ناڤارۆ دەبێتەوە.
ئیما ناڤارۆ لە براوەکانی قۆناخی چارەگی کۆتایی ئەمریکای کراوە بوو، دوای ئەوەی رووبەرووی پادۆسا بووەوە و یارییەکەی بە دوو سێتی بیوەڵام لیبردەوە.
ئەنجامی سێتەکان شەش دوو، حەفت پێنج بوو، بە نزیكەی دوو کاتژمێر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بلیتی قۆناخی داهاتوو یەکلا کردەوە.