پێشەوا هەورامانی: پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە مووچەی مانگی هەشت دەگات

پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگریی له‌ مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، به‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی مانگی هەشتی مووچه‌خۆران ده‌گات.

چوارشه‌ممه‌، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه‌ له‌ كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 5ـی ئه‌یلوولی 2024 بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: پێش 15ـی ئه‌م مانگه‌، مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگری له‌ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

پێشه‌وا هه‌ورامانی باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌ گه‌یشتنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كات.