لە رۆژی حەوتەمی پاڕائۆڵمپیكی پاریس وەرزشوانانی چین ریكۆردیان تۆمار كرد
ركابەرییەكانی پاڕائۆڵمپیكی پاریسی 2024 رۆژی حەوتەمی تێپەڕاند، چین، بەریتانیا، ئەمریكا و فەڕەنسا مێدالیای زێریان لە ئاستی وەرزشی جۆراوجۆر بەدەستهێنا.
ئالێكساندەر مێدالیای زێڕی بردەوە
ئالێكسانده‌ر لیتویه مێدالیای زێڕی بۆ فڕه‌نسا به‌ده‌ستهێنا و ریكۆرده‌كه‌ی پارا ئۆڵمپیكی تۆكیۆییان شكاند، دوای ئەوەی له ركابه‌رییه‌كانی بایسكلسواری دژه‌كات ئالێكساندەر خێراترین كاتی تۆمار كرد و به‌پێش ركابه‌ره به‌لجیكی و ئوسترالییه‌كانی كه‌وته‌وه.
ئالێكسانده‌ر ماوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌ی به نۆزده خوله‌ك و 24 چركه و 45 له سه‌دای چركه بڕی و مێدالیای زێڕی برده‌وه، لە لایەكی دیكەیشەوە مێدالیای زیو بووه به‌شی ڤرۆمانتی به‌لجیكی و هیكسی ئوسترالیش مێدالیای برۆنزی به‌ده‌ستهێنا.
ئالێكسانده‌ر دوازده‌مین مێدالیای زێڕی بۆ فڕه‌نسا له پارائۆڵمپیكی پاریس به‌ده‌ستهێنا كه فڕه‌نسا له پارائۆڵمپیكی تۆكیۆ ته‌نیا 11 زێڕی برده‌وە.
ئۆكسانا هەمووانی سەرسام كرد
هه‌ر له ركابه‌رییه‌كانی پێشبڕكێی بایسكلسواری دژه‌كات، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خانمان ئۆكسانا ماسته‌رزی ئه‌فسانه‌ی بایسكلسواری پارائۆڵمپیك مێدالیای زێڕی بۆ ئه‌مریكا برده‌وه
ئۆكسانا له پێشبڕكێی بایسكلسواری دژه كاتی جۆری ئێچ چوار توانی خێراترین كات تۆمار بكات و مێدالیای زێڕ بباته‌وه.
ئۆكسانای ئه‌مریكی كه له دایكبوونی ئۆكراینیایه توانی ماوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه به 23 خوله‌ك 45 چركه و 20 له سه‌دای چركه ببڕێت و مێدالیای زێڕی برده‌وه.
ئۆكسانا توانی حه‌وته‌مین مێدالیای زێڕ له مێژووی پارائۆڵمپیك به‌ده‌ست بهێنێت، هاینینی هۆڵه‌ندی مێدالیای زیو و بیانبیانی چینیش مێدالیای برۆنزی برده‌وه.
سارا ریكۆردی تۆمار كرد
له پارائۆڵمپیكی پاریس و له ركابه‌رییه‌كی پێشبڕكێی بایسكلسواری، سارا ستۆری به‌ریتانی مێدالیای زێڕی برده‌وه، دوای ئەوەی سارا توانی ماوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه به 20 خوله‌ك و 22 چركه و پازده له سه‌دی چركه ببڕێت مێدالیای زێڕی برده‌وه، مێدالیای زیو بووه به‌شی گاوگه‌ینی فڕه‌نسی و فرۆسه‌ری ئوسترالیش مێدالیای برۆنزی به‌ده‌ستهێنا.
چین مێدالیایه‌كی دیكه‌ی زێڕی به‌ده‌ستهێنا
یانگ چاوی چینی له ركابه‌رییه‌كانی نیشانشكێنی ده‌مانچه‌ی په‌نجا مه‌تری زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه به پێكانه دروسته‌كانی و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
یانگ چاو دووه‌مین مێدالیای زیڕه له ئۆڵپیكی پاریس بۆ چین به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مێدالیای زێڕی نیشانشكێنی ده‌مانچه‌ی 25 مه‌تری برده‌وه. مێدالیای زیو بووه به‌شی ئیبراگیمۆڤیچی ئۆزباكی و داڤیدی ئیتاڵیش مێدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا.