عەدنان عەبدوڵڵا: ستراتیجیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی 62 لە سەدی ئامانجەکانی بە دی هێناوە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێبه‌جێكردنی ستراتیجیی نیشتمانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی له هه‌وڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لێیان ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، عه‌دنان عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێبه‌جێكردنی ستراتیجیی نیشتمانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، یه‌كێك بوو له ستراتیجه گرنگه‌كان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ركی پێویستدا بێت.
عه‌دنان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ستراتیجییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ندان لایه‌ن و ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت، بۆ نموونه كه‌رتی گشتی، پارته سیاسییه‌كان، مێدیا، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی".
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا به پێی ئه‌و ستراتیجه‌ی دایان‌نابوو و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی گشتی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت نێردرابوون، به ڕێژه‌ی 62.4%ـی ئامانجه‌كانی جێبه‌جێ كراوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێبه‌جێكردنی ستراتیجیی نیشتمانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ربه‌سته‌كانی له به‌رده‌م چاكسازی زۆرن، به‌ڵام لایه‌نی چاكساز ڕووبه‌ڕووی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌بێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی یەکەمین ڕاپۆرتی ستراتیجیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی؛ لە گوتارێکدا باسی لە هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەو لایەنانە کرد کە بەربەست لە بەردەم هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ئەو مەبەستە دروست دەکەن.
سەرۆکوەزیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئێمە خواست و ئیرادەیەکی بەهێزمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە، بەڵام ئەمە تەنیا ئەرکی حکوومەت و دادگاکان نییە، بەڵکوو پێویستی بە هەماهەنگیی و هاریکاری و پشتیوانیی گشت هاووڵاتییان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و زانکۆ و دامەزراوەکانی پەروەردە و مامۆستایانی ئایینی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەیە کە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ڕوونکردنەوەی مەترسییەکانی گەندەڵی بگێڕن".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە پێویستیشی زانی، حکوومەت، دادگه‌کان و هەموو چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە، "پێکەوە کار لەسەر پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی کولتووری دەستپاکی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی بکەین"