لە ڕووداێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانی سپارد

ڕووداوی هاتوچۆی گوندی پێندرۆ
ڕووداوی هاتوچۆی گوندی پێندرۆ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاشکرای دەکات، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا  لە گوندی پێندرۆی ناحیەی شێروان مەزن، ماتۆڕسوارێک گیانی سپارد.

چوارشەممە 4ـی ئەیلوولی 2024،  رێپێدراوی هاتووچۆ عیسمەت سەبری بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕووداوێکی ھاتووچۆ  لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی  متسیوبۆشی و ماتۆرسکیلێک، لە  ناحیەی شێروان مەزن گوندی پێندرۆ ڕووی دا،  لە ئەنجامی ڕووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانی سپارد.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران داوا لە شوفێران و ماتۆڕسواران دەکات خێرایی کەم بکەنەوە و  پابەندی  هێما و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.