محەممەد شوکری: وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان خزمەتی زۆریان کردووە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات "وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی زۆریان پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان كردووه. ده‌شڵێت: ئه‌وان له پای ئه‌و خزمه‌ت و هاوكاری و پشتیوانییانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه، شیاوی ئه‌وه بوون خه‌ڵات بكرێن و ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش بكرێت.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ و كارایان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی كه‌رته جیاوازه‌كان هه‌یه، له به‌رانبه‌ریشدا كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی پتری كردوون و زیاتر هانیان ده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانیان.
محه‌ممه‌د شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ڕۆشنایی ستراتیجیه‌تیی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارییان له چه‌ندان پرۆژه‌ی گرنگی ئابووری و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده‌یی و بواره‌كانی دیكه كردووه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتیشی: له ژێر ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هه‌موو ئاسانكاریی و پشتگیرییه‌كی پێویست پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه، بۆ نموونه به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیچ باجێك له وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌رناگیرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به‌شدارییان له كاته خۆش و ناخۆشه‌كان كردووه و هاوكار و هاوئاهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونه و شیاوی ئه‌وه‌ن پاداشت و خه‌ڵات بكرێن.
هەروا گوتی: وه‌به‌رهێنه‌ران له شه‌ڕی دژ به داعش و دواتر له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و له كاتی لافاو و ڕووداوه سروشتییه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تیان كردووه.