بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی "یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان" دەستی پێ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە بارەی سیمپۆزیۆمەکەوە، بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاندووە "ئەم سیمپۆزیۆمە بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لەو جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاتر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە 15 جیهانی، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق".
هەروەها ئاماژەی داوە "لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە فەرهەنگ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ مێدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی".
هەر لەم سیمپۆزۆمەوە گفتوگۆ لەسەر 50 توێژینەوە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەى زانستى و لە نێوان 100 توێژینەوەى پێشکەشکراو بۆ بەشداریی لەم سیمپۆزیۆمە هەڵبژێردراون.