ئەمڕۆ كرواتیا دەیەوێت بەرامبەر پۆرتوگال كۆتایی بە ڕیكۆردە ڕەشەكەی بێنێت
له یه‌كه‌مین یاریی گه‌ڕی یه‌كه‌می نه‌یشن لیگ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە كاتژمێر 21:45 به‌كاتی هه‌ولێر میوانداریی كرواتیا ده‌كات كه له مێژووی یارییه فه‌رمییه‌كان هیچ كات پۆرتوگال به كرواتیا نه‌دۆڕاوه.
پۆرتوگال، پاڵه‌وانی یه‌كه‌مین وه‌شانی نه‌یشن لیگ له یه‌كه‌مین یاریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌م، رووبه‌ڕووی كرواتیا ده‌بێته‌وه.
پۆرتوگال له ساڵی 2019 بووه پاڵه‌وانی یه‌كه‌مین وه‌شانی نه‌یشن لیگ، كرواتیاش باشترین ئه‌نجامی گه‌یشتن بوو به یاریی كۆتایی وه‌شانی ڕابردوو كه له یاریی كۆتایی به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به ئیسپانیا دۆڕا.
بۆ دوو یاریی داهاتووی نه‌یشن لیگ دووباره رۆبێرتۆ مارتینیز پشتی به كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌ستووه و متمانه‌ی خۆشی به جواو فیلێكس دووپات كردووه‌ته‌وه، كانسێلۆ و دانێلۆ پێرێرا و كۆنسێنساوی دوورخستووه‌ته‌وه و له بری ئه‌وان بۆ جاری یه‌كه‌م ڕێناتۆ ڤێگا و جیۆڤانی كوێندا و تیاگۆ سانتۆسی بانگهێشت كردووه، زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی پۆرتوگال ئه‌و یاریزانانه‌ن كه به‌شداریان له یۆرۆی 2024 كرد جگه له كلیبه‌ر پێپی نه‌بێت كه دوای یۆرۆ وازهێنانی یه‌كجاری له یارییكردن ڕاگه‌یاند.
كرواتیاش چه‌ند یاریزانیكی دیار دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه لۆكا مۆدریچی سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌كه و یاریزانی ڕیال مه‌درید بانگهێشت كراوه و له‌م یارییه دۆستانەدا و كریستیانۆ و مۆدریچ ڕووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه.
به‌پێی یاسای نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بۆ پاڵه‌وانییه‌تی نه‌یشن لیگ له چوار كۆمه‌ڵه‌ی ئاستی یه‌كه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گه‌نه قۆناخی چاره‌كی كۆتایی، به‌وه‌ش قۆناخێكی دیكه بۆ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه زیاد ده‌بێت.
له مێژوودا پۆرتوگال و كرواتیا له چوار یاریی فه‌رمی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، له سه‌رجه‌م یارییه‌كان پۆرتوگال سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و یازده گۆڵی تۆمار كردووه، لە بەرانبەردا كرواتیا ته‌نیا سێ گۆڵی تۆمار كردووه دواینجاریش له ساڵی 2020 له نه‌یشن لیگ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه پۆرتوگال هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی له كرواتیا برده‌وه.
كرواتیا ته‌نیا له یارییه دۆستانه‌كان توانیویه‌تی له پۆرتوگال بباته‌وه، ئه‌ویش له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ به‌ر له یۆرۆی 2024 له‌نێو خاكی پۆرتوگال به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.