ئیسپانیا بەبێ 4 ئەستێرەی ڕووبەڕووی سربیا دەبێتەوە
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی دواین وه‌شانی نه‌یشن لیگ له یه‌كه‌مین یاریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌بێته میوانی سربیا كه له دواین 21 یاریی ئیسپانیا ته‌نیا دوو یاریی دۆڕاندووه.
ئەمشەو كاتژمێر 21:45 بە كاتی هەولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی دواین وه‌شانی نه‌یشن لیگ ده‌چێته به‌لگراد و له یاریگه‌ی رێد ستار ده‌بێته میوانی سربیا، ئیسپانیا له وه‌شانی ڕابردووی نه‌یشن لیگ دوای ئه‌وه‌ی توانی له یاریی كۆتایی به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له كرواتیا بباته‌وه نازناوەكەی بۆ یەكەمجار بەدەست هێنا.
ئیسپانیای پاڵه‌وانی یۆرۆی 2024 له‌م یارییه به‌هۆی پێكان و ئاماده نه‌بوون هه‌ریه‌كه له ئۆنای سیمۆن و میكێل میرینۆ و ئالڤارۆ مۆراتا و فێرمین لۆپێزی له‌گه‌ڵ نابێت، لە لایەكی دیكەیشەوە خیسۆس ناڤاسیش كه به‌شداری یۆرۆی 2024ـی كرد له ته‌مه‌نی 38 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاری له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
ڕۆدری له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مان سیتی تا ئێستا هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه، به‌ڵام لویس دی لافۆنت بانگهێشتی كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه یاریی بكات. جگە لەوەش پیپیلۆی یاریزانی یانه‌ی ڤالێنسیاش تاكه یاریزانه كه بۆ جاری یه‌كه‌م بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئیسپانیا ده‌كرێت.
سربیاش له‌م یارییه به‌هۆی پێكان له تواناكانی هه‌ردوو یاریزانی هیلالی سعوودی ساڤیچ و میترۆڤیچ بێبه‌ش ده‌بێت، دۆشان تادیچیش دوای كۆتاییهاتنی یۆرۆی 2024 به‌یه‌كجاری وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، به‌ڵام ڤلاهۆڤیچ و كۆستیچ به‌رده‌ستن و یاریی ده‌كه‌ن.
ئیسپانیا له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می ئاستی یه‌كه‌م هاوشانی سربیا و دانیمارك و سویسرا یاریی ده‌كات و به‌ربژێری سه‌ره‌كی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، له به‌رامبه‌ر سڕبیاش زۆرترین هه‌لی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه.
له مێژوودا ئیسپانیا و سربیا له دوو یاریی فه‌رمی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2005 بوو له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ربوون، دواینجار ئیسپانیا و سڕبیا ساڵی 2012 له یارییه‌كی دۆستانه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، ئیسپانیا به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر تاكه بردنه‌وه‌كه‌ی مێژووی به‌رامبه‌ر سربیا به‌ده‌ست هێنا. سربیا له‌به‌رده‌م مه‌حاڵدایه به‌تایبه‌تی ئیسپانیا له‌وه‌ته‌ی 2023ـه‌وه له 21 یاریی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا دوو یاریی دۆڕاوه.