ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
دادگایەکی عێراق بە پشتبەستن بەو سکاڵایەی کە لەلایەن پەرلەمانتار فالح خەزعەلی، تۆمار کراوە، سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر موهەنەد نەعیم، ڕاوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقدا سەپاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، بەگوێرەی نووسراوێک بڕیارەکە بەپێی ماددەی 202ی یاسای سزادان هاتووە، دوای ئەوەی موهەنەد نەعیم، بە نووسینی بابەتێک بەناونیشانی "بەهەرێمکردنی عێراق" تۆمەتبار کراوە کە تێیدا بە سووکایەتیکردن بە خەڵکی ناوەڕاست و باشوور لە قەڵەم دراوە. بە گوێرەی بڕیارەکە، موهەنەد نەعیم، حوکمی (غیاب)ی دراوە بە زیندانیی کاتی بۆ ماوەی حەوت ساڵ.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئهوهی بانكی رافیدهین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له ههژماری دهستهی گشتی باج پشتڕاست كردهوه، دادگای کەرخ لە بەغدا فهرمانی دهستگیركردنی بۆ تۆمهتبارانی ئهو دۆسیەیە دهركرد.
رۆژی (1ـی شوباتی 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پارەیەی لە دۆسیەی دزی سەدە لە ههژماری دهستهی گشتی باج بردرابوو، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
هەروەها حکوومەتەکەی مستەفا کازمی تۆمەتبار کرا، چونکە لەسەردەمی حوکمڕانی ئەودا دزیەکە کراوە، کازمیش ڕەتیکردەوە دەستی لەو گەندەڵکارییەدا هەبێت، کە لە کۆتایی ساڵی 2022دا دوای دەستبەکاربوونی حکوومەتی نوێی عێراق ئاشکرا کرا.