ئۆتۆمبێلێک لە شارباژێر کرایە ئامانج و قوربانی هەیە

وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە شارباژێر کرایە ئامانج
وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە شارباژێر کرایە ئامانج

درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی لە سنووری قەزاى شارباژێ لە سنووری سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان سپارد.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، لەلایەن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانەوە ئۆتۆمبێلێك لە ناحیەی زەلان سەر بە قەزای‌ شارباژێر كرایە ئامانج.

 بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئۆتۆمبێلەكە سێ كەسی تێدابووە، كە ھەرسێكیان گیانیان سپاردووە.

ئەمە لەكاتێكدا، دوێنێ چوارشەممەش، 04-09-2024، ئۆتۆمبێلێک لە خەلەکان کرایە ئامانج و بەھۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان سپارد.