دیداری گەشتیاریی "ڤزت زاخۆ" بەڕێوە دەچێت
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەینێت، له چهند ڕۆژی داهاتوودا دیداری گەشتیاریی "ڤزت زاخۆ" بەڕێوە دەچێت؛ دهشڵێت، ئامانجی دیدارەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری و زیادکردنی داهات و ژمارەی گەشتیارانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
پێنجشهممه، 5ـی ئهیلوولی 2024، چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكهوتی 10ـی ئهم مانگه، دیداری گەشتیاریی "ڤزت زاخۆ" بەڕێوە دەچێت و سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
چیا ئەمین ئاماژهی بهوهش كردووه، دیدارەکە بەناوی (ڤزت زاخۆ) دەبێت و لەسەر ئاستی ههرێمی کوردستان و عێراق میوان بەشدار دەبن و ئامانجی دیدارەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری و زیادکردنی داهات و ژمارەی گەشتیارانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
چیا ئەمین باسی لهوهش كرد، لە هەرێمی کوردستان و عێراق کەسایەتی ئاستبەرز بەشدار دەبن و هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیای بواری گەشتیاریش لەو دیدارەکەدا ئامادە دەبن بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگهی ئەم کۆمپانیانە هەوڵی هێنانی زیاتری گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ بدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ له بارهی هاتنی گەشتیاران بۆ زاخۆ گوتیشی، تا مانگی حوزهیرانی ئەم ساڵ نزیکەی 500 هزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە.
ناوبراو پێشبینیشی كرد، بۆ ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری زاخۆ بکەن.