لە سێ ساڵدا 230 تۆڕی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

ماددەی هۆشبەر
ماددەی هۆشبەر

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق لە سێ ساڵدا 230 تۆڕی ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیرکردووە کە 27 تۆڕیان نێودەوڵەتین.

لەسێ ساڵدا 43 هەزار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە 150ـیان بیانین، هاوکات لەو ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر 28 تۆن لە جۆرەکانی ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

بەگوێرەی ئامارەکان رێژەی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچە هەژارنشینەکان 17%ـی تێپەراندووە کە تەمەنی تووشبووان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایە.

هەروەها رێژەی تووشبوون بەهۆی ماددەی کریستاڵ 37.7%ـەو تووشبوون بەهۆی حەبی کەپتاگۆن رێژەی 34.35%ـی تێپەڕاندووە، هەروەها رێژەی تووشبوون بەهۆی ماددەکانی دیکە گەیشتووەتە 28.35%.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2022 پێنج هەزار تۆن ماددە هۆشبەرەکان و دەروونییەکان ، 54 ملیۆن حەبی هۆشبەر ، 31 هەزار ئەمپول و نۆ هەزار بوتڵی ماددەی هۆشبەر لەنێوبردراون.

هەروەها ساڵی 2023  زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەرو کارتێکەری عەقڵی و نزیکەی پێنج ملیۆن حەبی هۆشبەر لەنێوبردراون.

لە ساڵی 2024 ، 42 کیلۆ و 322 گرام و 380 گرام  لەنێوبردراوە، هەروەها نزیکەی 772 کارتۆن حەبی جۆراو جۆری هۆشبەر و کارتێکەری عەقڵیدا لەنێوبردراون.

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە حکومەتی عێراق دەکات دەستپێشخەرییەک بۆ دامەزراندنی کیلینیکەکانی چاککردنەوەی ئاڵودەبووان بکات کە بەپێی بەرزترین پێوەرە نێودوڵەتییەکان بێت، داواش لە حکومەت دەکات لەرێگەی هەڵمەتە جۆر بەجۆرەکانەوە ئاستی هۆشیاری لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و دامەزراوە پەروەردەیی و ئاینییەکان و میدیاکان زیاتر بکات ، بەپێویستیشی دەزانێت پەرلەمان پەلە بکات لە هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 50 ساڵی 2017 و بیکاتە یاسایەکی چارەسەری و خۆپارێزی، بەتایبەت هەموارکردنەوەی ئەو سزایانەی کە لە یاساکەدا هاتوون دژی بازرگانان و، وەکو نەخۆشێکیش مامەڵە لەگەڵ تووشبوواندا بکرێت.

لە 3 ساڵدا، ئامارەکان لەسەر ماددە هۆشبەرکان لە عێراق بەو شێوەیە بووە.

-           لە سێ ساڵدا 230 تۆڕ دەستگیرکراون

-           27 تۆڕ نێودەوڵەتین

-           لە سێ ساڵدا 43 هەزار بازرگان دەستگیرکراون

-           150  بازرگان بیانین

-           دەستبەسەرداگرتنی 28 تۆن ماددەی هۆشبەر

تووشبوون لە ناوچە هەژارنشینەکان

-           17%

تەمەنی تووشبووان

30-15 ساڵ

جۆرەکانی تووشبوون

کریستاڵ         37.7%

حەبی کەپتاگۆن    34.35%

ماددەکانی دیکە      28.35%

  لەناوبردنی ماددەکان - ساڵی 2022

پێنج هەزار تۆن

54 ملیۆن حەبی هۆشبەر

31 هەزار ئەمپول

9 هەزار بوتڵ

لەناوبردنی ماددەکان - ساڵی 2023

-           دوو تۆن ماددەی هۆشبەرو کارتێکەری عەقڵی

-           نزیکەی پێنج ملیۆن حەب

لەناوبردنی ماددەکان - ساڵی 2024

-           زیاتر لە 42 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر

-           772 کارتۆن حەبی کارتێکەری عەقڵیی

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ

-           پێویستە سەنتەری چارەسەر پێشکەوتوو بکرێتەوە

-           هەڵمەتەکانی هۆشیار فراوان بکرێت

-           پێویستە پەرلەمان یاسای ژمارە 50 هەموار بکاتەوە

-           پێویستە وەکو نەخۆش مامەڵە لەگەڵ تووشبووان بکرێت