ئاسایشی هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد

دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر
دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت:  ئەو بازرگانەی ماددەی هۆشبەر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ب ، س ، ڕ) مان دەستگیر کرد ،کاری بازرگانیی کردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەربوو لە ناوشاری هەولێر ، لەکاتی دەستگیر کردنی، دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە ئامادەی کردبو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت:دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدەین کە لە لایەن هێزەکانمانەوە هەوڵەکانمان هەمیشە بەردەوام دەبێت بۆ بنبڕ کردن و دەستگیر کردنی تۆمەتبارانی بازرگانیی کردن بەماددە هۆشبەرەکان، دەشڵێت:سوپاسی هاوڵاتیانیش دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگمانن لە پێدانی زانیاریی.