ماكرۆن، میشێل بارنێیهر بۆ پێكهێنانی حكوومهت ڕادهسپێرێت
سەرۆکایەتی فەرەنسا دوای نزیکەی دوو مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئهو وڵاته، دانانی میشێل بارنێیهر وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا ڕاگەیاند.
پێنجشهممه، 5ـی ئهیلوولی 2024، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سهرۆكی فهرهنسا میشێل بارنێیهر، كۆمیسیاری پێشووی یهكێتیی ئهورووپا له دۆسیهی برێگزیت بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی فهرهنسا ڕاسپارد.
بارنێیهر تەمەنی 73 ساڵە، بەتەمەنترین سەرۆکوەزیرانە لە مێژووی هاوچهرخی فەرەنسا و بۆ پێكهێنانی "حکوومەتێکی گشتگیر لە خزمەت وڵاتدا" ڕاسپێردراوه.
8ـی تهممووزی 2024، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسای بڵاو کردەوە كه ههمان ڕۆژ به ڕێوه چوو و بە گوێرەی دوا ئەنجامەکان، هاوپەیمانی بەرەی جەماوەری چەپڕەو بەسەرۆکایەتی جان لۆک میلانشۆن 182 کورسیی بە دەست هێناوە و پێشەنگی هەڵبژاردنەکەی گرت.
هەروەها هاوپەیمانی پێکەوەیی ئیمانوێل ماکرۆن، توانی 162 کورسی بە دەست بهێنێت و پلەی دووەمی گرت، لە پلەی سێیەمیشدا هاوپەیمانی گردبوونەوەی نیشتیمانی ڕاستڕەوەکان بوون کە 143 کورسیان بەدەست هێنا.
حەوتی تهمووزی 2024، لە 501 بازنە گەڕی دووەم و یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوە چوو، لەگەڕی یەکەمدا ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدان %66.7 بوو، تیایدا هاوپەیمانی گردبوونەوەی نیشتمانی ڕاستڕەوەکان بە سەرۆکایەتیی مارێن لۆپێن توانیان لە%33ی دەنگەکان بەدەست و ڕیزبەندی یەکەمی گەڕی یەکەم بن، هەروەها هاوپەیمانێتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن تەنیا %20ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و لە پلەی دووەم بوو، بەڵام لە گەڕی دووەمدا ئەنجامەکان بۆ ڕاستڕەوەکان پێچەوانە بووەوە و بۆ سێیەمی هەڵبژاردن دابەزین و هاوپەیمانەکەی ماکرۆنیش هەر لە دووەم مایەوە.
هەر لە بارەی هەڵبژاردنەکانی فەرەنساوە، دۆناڵد تەسک سەرۆکی پۆڵندا لە تۆڕی ئێکس نووسیبووی؛ سەرکەوتنی چەپەکان نیشانەی جۆشوخرۆشیی فەڕەنسییەکانە، سەرکەوتنی چەپەکان ڕووسیای نیگەران و دڵتەنگ کردووە، چونکە ڕووسیا دەیویست ڕاستڕەوەکان دەسەڵات بگرنە دەست، بەڵام وا دەرنەچوو.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، دەنگدانی فەڕەنسییەکان بەم ئەنجامە نیشانەی ناڕازیبوونیانە بەو دەسەڵاتەی ئێستا حوکمی وڵاتەکەیان دەکات، بەتایبەتی لە ئاستی سیاسەتی دەرەوە.