ئیخڵاس دلێمی: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە مووچەی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت

تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ و ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق
تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ و ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووەو لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان و کێشە داراییەکان گفتوگۆیان کرد، دلێمی دەشڵێت: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە مووچەی هەرێمی کوردستان بەردوام بێت.

پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ کۆبووەوە.

ئیخڵاس دلێمی ئاماژەی بەوە کردووە کە وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی دووپاتی کردەوە کە مووچەی خەڵکی کوردستان بەپێی بڕیارێ دادگای فیدراڵی مانگانە وەک هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق، بەردەوام دەبێت.

ئیخڵاس دلێمی دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مووچەی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبێتم هاوکات دەڵێت: بە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەغدا، ئەو مافەیان بۆ گەلەکەیان گەڕاندەوە کە وەرگرتنی مووچەکانیان بوو لەگەڵ شایستەکانی دیکەیان.