ئەحمەد یاسری: گەندەڵی و سیاسەت لە عێراق دوو ڕووی دراوێکن
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌ت له عێراق دوو ڕووی دراوێكن و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن و ته‌واوكه‌ری یه‌كدین؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت گه‌نده‌ڵی كۆنترۆڵ بكات.
پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، ئه‌حمه‌د یاسری، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له عێراق هه‌موو پرسه‌كان به‌سیاسی كراون، ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا گه‌نده‌ڵیی سیاسیین و كه‌سان و لایه‌نی سیاسی تێوه گلاون و ده‌ستیان تێدایه.
ئه‌حمه‌د یاسری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت گه‌نده‌ڵی كۆنترۆڵ بكات و ڕێگه له گه‌نده‌ڵكاران بگرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، سیاسه‌ت له عێراق بۆ گه‌نده‌ڵی و په‌رده‌پۆشكردنی دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
ناوبراو هێمای به‌وه‌ش كرد، گه‌نده‌ڵی له عێراق كارلێكی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت كردووه و بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئیداره‌دانی وڵات.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج سەلماند، دادگه‌ی کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد.
رۆژی 1ـی شوباتی 2023، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پارەیەی لە دۆسیەی دزیی سەدە لە هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج دزرا بوو، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سته‌ی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایگه‌یاند "بە هاوکاریی هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە تۆمەتباره گه‌وره‌كان کە تۆمەتبارە بە دزینی پارەی پێشەکی باج، کە لە مێدیاکان بە "دزیی سەدە" ناسراوە، ده‌ستگیر كراوه و ڕاده‌ستی ده‌سته‌كه كراوه".
هەینی، 15ـی ئاداری 2024، دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی نوور زوهێر، کە تۆمەتباری سەرەکییە لە دۆسیەی دزیی سەدە لە قۆناغی کۆتایی دادگه‌دایە و 30 تۆمەتباری دیکەش لێکۆڵینەوە لە بارەیانەوە دەکرێت کە ڕۆڵیان لەو گەندەڵییە هەبووە.
حەنوون ئاشکراشی کرد "بەشێک لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە بەرپرسانی کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراقیش لە خۆ دەگرێت و بەشێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و هەندێکیشیان هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات".
هاوکات سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو گەندەڵییە".