بوڵتەنی عەرەبی هەواڵ و ڕووداوەکانی کوردستان و عێراقتان پێشکەش دەکات

خەمائیل ساڵح
خەمائیل ساڵح

کوردستان24 بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بوڵتەنی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی لەڕێگەی پێگە کۆمەڵایەتییە میدیاییەکانی کە، گرنگیی دەدات بە ڕووداو و هەواڵەکانی ناوخۆ لە کوردستان و عێراقدا.

لە بوڵتەنی ئەمڕۆ  پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024، چەندین بابەتی گرنگ کە جێی سەرنجی بینەرانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، دەخاتە بەر دەیدە و گوێی خوێنەران و بیستەران.

بوڵتەنی هەواڵەکانی عەرەبی کە ئەمڕۆ خەمائیل ساڵح پێشکەشی دەکات، تیشک دەخاتە سەر کار و پرۆژەکان لە کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بوڵتەنی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی، نوێترین گۆڕانکاریی و گەشەکردنەکانی بواری وەبەرهێنان و کشتوکاڵ باس دەکات، لەگەڵ تیشک خستنە سەر پرۆژە نوێ و ستراتیژییەکان کە پەرە بە ئابووریی ناوخۆیی و گەیشتن بەخودبژێوی دەدات لە کەرتی کوشتوکاڵدا.

بوڵتەنی هەواڵەکان بەزمانی عەرەبی لە کوردستان24، ئاماژە بەو فیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی سریانی دەدات کە وێنای ڕۆشنبیریی و کلتووری جیاواز لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بوڵتەنەکە باس لە دۆسێی دەستەی دەستپاکیی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکات، لەگەڵ تیشک خستنە سەر هەوڵی حکوومی و کۆمەڵگەکان بۆ گەشەپێدانی شەفافیەت لە تەواوی کەرتەکان.

لەچوارچێوەی ڕووماڵکردنی هەواڵە ئابوورییەکانیش، بوڵتەنەکە بەشێک لە پەخشەکەی تایبەت دەکات بە پێشانگەی تەکنەلۆجی هایتێکس کە زۆرترین کۆمپاناییا گەورەکانی ناوخۆ و جیهانی بەشدارییان تێدا کردووە بۆ نیشاندانی نوێترین داهێنانەکانی تەکنەلۆجیا  و گەیاندن.

لە کۆتایشدا، بوڵتەنی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی، کۆمەڵێک هەواڵ و ڕووداوی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات.