فەرەیدوون عەبدولقادر: سەرانی یەکێتی بەرانبەر بە تێکۆشەرانی ئەو حزبە بێوەفان
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی له سه‌رانی ئێسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناترسێن، سه‌رانی یه‌كێتی ده‌نگی ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران ده‌خنكێنن؛ ده‌شڵێت، سلێمانی به ده‌ستی سه‌رانی ئێسته‌ی یه‌كێتی بووه‌ته وێرانه.
پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌داری كورد تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌لا به‌ختیار كراوه، كارێكی قێزه‌ونه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئێسته‌ی یه‌كێتیی به‌رانبه‌ر به تێكۆشه‌ره‌كانی خۆیان بێوه‌فان.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌لا به‌ختیار كراوه، یان كاڵفامی و نه‌زانییه سه‌رانی یه‌كێتییه، یانیش دژایه‌تیكردنی یه‌كێتییه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا شكست بهێنێت و ده‌نگه‌كانی بدۆڕێنێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی ئێسته یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، دژایه‌تیكردنی تێكۆشه‌ره‌كانی ئه‌و حزبه‌یه، ئێسته یه‌كێتی داگیر كراوه و سه‌رانی ئێسته‌ی ئه‌و حزبه ته‌عه‌دا له تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، یه‌كێتی سلێمانی وێران كردووه و به چ حه‌قێك یه‌كێتی خاوه‌نی گومرگ و بانكه‌كانه! په‌لاماردانی مه‌لا به‌ختیار ئه‌نجامێكی خراپی ده‌بێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌لا به‌ختیار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه به‌رانبه‌ر به هه‌موو تێكۆشه‌ره‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی.
هه‌ر ڕه‌فتارێكی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌رانبه‌ر به مه‌لا به‌ختیار بكرێت، مایه‌ی قبووڵكردن نییه و هه‌ر ڕه‌فتارێكی دیكه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به یاسا و مه‌لا به‌ختیار به ته‌نیا نییه.
فەرەیدوون عەبدولقادر ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وان ده‌زگه‌ی زانیاری‌یان له شاخدا دروست كردووه، كه‌چی ئێسته ئه‌م ده‌زگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رانی نوێی یه‌كێتی فایل بۆ تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و خودی ئه‌وانه‌ی ده‌زگه‌كه‌یان دروست كردووه، ده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات و هه‌وڵی ڕیسواكردنیان ده‌دات.
کاتژمێر 5ـی ئێوارەی پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزێکی کۆماندۆ، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاو‌دێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران له سلێمانی.
هێزه‌كه، پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان دوور خستووه‌ته‌وه و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە.
تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر ڕایگه‌یاندووه "ئێمە وەکوو تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاو‌دێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادیی نووسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین."
له لایه‌كی دیكه‌وه كاتژمێر 8ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌لا به‌ختیار په‌یامێكی له باره‌ی هه‌ڵكوتانی هێزه‌كه‌ی كۆماندۆ بۆ سه‌ر باره‌گا و دەزگای ڕۆشنگەریی چاو‌دێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بڵاو كرده‌وه و گوتی: "کوڕانی مام جەلال تاڵەبانی هاتوونە سەر حازری و بە نەخشە، پیلان و کودەتا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە."
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار، لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگای چاو‌دێر، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بیستوومه بافڵ تاڵه‌بانی و یزەکان بڕیاریان داوه بچنه سه‌رماڵه‌كه‌م له خانه‌قین، و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت باره‌گای چاودێرمان لێوه‌رگرنه‌وه.
ئەو سیاسەتمەدارە گوتیشی: دوو ساڵ پێش چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی هەستم بەوە کردبوو یەکێتی بەرەو ملهوڕی دەچێت، بەرەو تاساندنی هەموو جۆرە ئازدییەکان دەڕوات، هەروەها درکم کردبوو کە یەکێتی وردە وردە هەناسەی جوانی و سەربەستی کۆتایی پێ دەهێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو باسم کردبوو کە یەکێتی لە لێوارێکی ترسناکدایە، بە هێزی چەکدار ناپارێزرێت، یەکێتی بەرەو پوکانەوە و بەرەو نەمانی هەموو جیاوازییە ئایدۆلۆجی، سیاسی و کۆمەڵایەتی و چینەایەتییەکان دەڕوات لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان.
هاوکات مەلا بەختیار هۆشداری دا و گوتی: هه‌ر جۆره په‌لاماردانێكی من لوتكه‌ی بێ وه‌فایی و پێشێلكردنی ئازادییه‌كانه.
گوتیشی: "یەکێکم لەو کەسانەی کە ماڵی مام جەلال قەرزدارمن، خودی مام جەلال قەرزدارمە، کوڕانی مام جەلال لە مێژوودا هیچ نەبوون تا بڵێم ئەوان قەرزدارمن، ئەوان هاتوونە سەر حازی بە نەخشە، پیلان، کودەتا و کۆنگری پێنجەم دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە."
ئەو سیاستەمدارە جەختی لەوە كرده‌وه، هەر تاوانێک لە دژی ئەنجام بدرێت بێدەنگ نابێت و تەنها نییە. دەشڵێت: "بە سەدان کەس پاڵپشتی من دەکەن و هەوڵ دەدەین بەرەیەکی فراوان دروست بکەین بۆ ئەوەی دۆخەکە لەوە ئاڵۆزتر نەبێت."
ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئەوەی دەرهەق بەو ئەنجام دراوە ڕسواییەکی گەورەیە و دژی هەموو بنەماکانی ئەخلاقی و حزبییە، تاوانەکە مام جەلال لە گۆڕدا ڕادەچەڵەکێنێت.