پێنتاگۆن پلانێکی نوێی لەسەر ئاگربەستی غەززە ئاشکرا کرد
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پلانێکی لەسەر ئاگربەستی غەززە ئاشکرا کرد، کە هێزەکانی ئاشتیپارێز لە کەرتی غەززە دەگرێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا 'پێنتاگۆن' لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێمە لە نزیکەوە کار لەسەر ڕێکەوتنێکی ئاگربەست دەکەین لە غەززە، کە هێزەکانی ئاشتیپارێزان دەگرێتەوە، بەبێ بەشداری هێزەکانی ئەمەریکا."
لای خۆیەوە جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: "دانوستانەکان تەنها پێویستی بە ڕەزامەندی حەماس نییە، بەڵکو نەرمی لایەنی ئیسرائیلیشی دەوێت."
کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکاش ڕۆژی پێنجشەممە گوتی: دانوستانەکان لەسەر کەرتی غەززە ئاڵۆزە و ئاماژەی بەوەدا بەبێ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان هیچ ڕێکەوتنێک نابێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تا دێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 40 هه‌زار و 878 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هاوكات، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 94 هه‌زار و 454 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.