نووری مالیکی هۆشداری لە داڕووخانی سیستەمی سیاسی عێراق دەدات
چالاكوانان پێیان وایه، سیسته‌می سیاسی عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغیدا تێده‌په‌ڕێت و چیتر خه‌ڵك متمانه‌ی به چه‌مكی ده‌وڵه‌تداری له عێراق نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه، چه‌ته‌گه‌رایی و ململانێیه له‌سه‌ر هه‌ژموونی خۆسه‌پاندن و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نوری مالیكی هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داڕووخانی سیسته‌می سیاسی له عێراق ده‌دات. وه‌ك چه‌ندین نموونه‌ش بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی عێراق به‌ناو قه‌یرانه‌كاندا، چالاكوانان ئاماژه به ڕاكردنی دزی سه‌ده، ئاشكرابوونی تۆڕێكی سیخوڕی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه بێوه‌ڵامه‌كان و ناكۆكی نێوان ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، كه خه‌ریكه وه‌ك گڕكانێكی په‌نگخواردوو بته‌قێته‌وه.
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری داوە و دەڵێت: ئه‌مه ده‌ستپێكێكی خه‌رابه و له‌وانه‌یه لێكه‌وته‌كانی له مه‌ترسی تیرۆر زۆر مه‌ترسیدارتر بێت، هه‌موومان له‌و دۆخه به‌رپرسین و هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی مه‌ترسیدار هه‌ڵده‌هێنرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوو ده‌دات پشتگوێی بخه‌ین، پرۆسه‌ی سیاسی و وڵات به گشتی به‌ره‌و داڕووخان ده‌ڕوات.
درككردنی مالیكی به مه‌ترسییه‌كانی دۆخه‌كه له‌و ڕووداوانه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ماوه‌ی مانگێكه بوونه‌ته خۆراكی مێدیاكان، دوایینیشیان هێرشه‌كه‌ی حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر، بۆ سه‌ر زیا جه‌عفه‌ر، دادوه‌ری ده‌ستپاكی، له‌باره‌ی نور زوهێر، تاوانباری سه‌ره‌كیی دزی سه‌ده.
له‌كاتێكیشدا چالاكوانان پێیان وایه، سیسته‌می سیاسی عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغه‌كانیدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌لام حوسه‌ینی، چالاكوانی ناسراوی عێراقی ده‌ڵێت: كه‌ڵه‌كه‌بوونی خێرای قه‌یرانه‌كانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه وڵات به چه‌مكی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی به‌ڕێوه‌نابرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه، چه‌ته‌گه‌رایی و ململانێیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، پشكپشكێنه و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی جێگه‌ی ده‌ستوور و یاسای گرتووه‌ته‌وه و په‌لیان هاوێشتووه‌ته ناو هه‌ستیارترین ده‌زگای وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادگا و خه‌ڵك چیتر متمانه‌ی به سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری نه‌ماوه.
به گوته‌ی حوسه‌ینی، حكوومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی شكستی هێناوه، ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی متمانه‌ی شه‌قامی له‌ده‌ستداوه و نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه و كاره‌كان به ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه كۆتایی هاتووه، كه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران کردووە.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی سیخوڕیكردن له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و چه‌ندین كێشه‌ییه‌كی دیكه، حوسه‌ینی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ئاماژه‌ن بۆ ململانێیه‌كی توند له ناوه‌نده سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت له نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سوودانی و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانی سامانی سیاسی و داهاتی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، هۆكاری كێشه دووباره‌بووه‌كانی وڵاتن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانی ڕه‌واجدان به سه‌قامگیرییه‌كی وه‌همی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، كه له‌بری متمانه‌پێهێنان زیاتر پشت به به‌رتیلدان به‌ستراوه، وایكردووه ململانێ ڕاسته‌قینه‌كان له‌پشت په‌رده‌ی چه‌واشه‌كاریدا بشاردرێنه‌وه، كۆی ئه‌و كێشانه‌ش هه‌موویان بوونه‌ته بناغه بۆ قه‌یرانی زیاتر له ئاینده‌دا و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه به‌چاوی خۆمان ببینین.