لەسەر ڕێگەی زەڕایەن-دەربەندیخان تەنکەرێک دوای گڕگرتنی خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا
K24 – دەربەندیخان:
لەسەر ڕێگەی گشتی دەربەندیخان – زەڕایەن، تەنکەرێکی سووتەمەنی گڕ دەگرێت و دواتر خۆی بە بارهەڵگرێکدا دەکێشێت، لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە بریندار بوون.
کەمێک پێش ئێستە لەسەر ڕێگەی گشتی دەربەندیخان - زەڕایەن لەبەردەم گوندی بیرکێ، تەنکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕ دەگرێت، باش گڕگرتنی خۆی دەکێشێت بە بارهەڵگرێکدا. شۆفێری تەنکەرەکە ڕزگاری بووە و تەنیا شۆفێرو سەرنشینی بارهەڵگرەکە بریندار بوونە.
بەهۆی سووتانی تەنکەرەکە شاخێکیش سووتا و ڕێگەی سەرەکی دەربەندیخان - زەڕایەنیش داخراوە.