حکوومەتی هەرێم: کۆبوونەوەی نێوان ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و کوردستان ئەرێنی بوو

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرێنی بوو، هاوکات لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی زۆرێک لە پرسەکان هەبوو.

یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرێنی بوو و لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی زۆرێک لە پرسەکان هەبوو.، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکان سبەینێش بەردەوام دەبن و چەند لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێکهێندراون.

سەرچاوەکە دەڵێت:  تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: داوامان کردووە وەزارەتی دارایی عێراق ئەو پارەی ماوە بۆ مووچەی مانگی تەمموز خەرج بکات، بەڵام جارێ نەگەیشتووینەتە رێککەتنی کۆتایی و گفتوگۆکان بەردەوامن.