ئه‌مریكا ناوچه‌ی دژه فڕین له باكووری سوریا ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشنیاری توركیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له باكووری سوریا ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه پێی وایه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێكی RT جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی، بێن رودس كه رۆژی حه‌وتی ئه‌یلول یاوره‌ی شاندی ئۆباما بۆ لاوس بوو رایگه‌یاند: "پێمان وا نییه به ناوچه‌ی دژه فڕین پرسه بنه‌ماییه‌كانی سه‌ر عه‌رز چاره‌سه‌ربكرێن، كه شه‌ڕ و پیكدادان له گۆڕه‌پانه‌كان به‌رده‌وامه.
گوتیشی ناوچه‌ی دژه فڕین ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو به خۆوه ده‌گریت، كه توندوتیژی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل باراك ئۆباما له په‌راوێزی لوتكه‌ی سه‌رانی جی 20 له چین داوای دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له باكووری سوریا كردووه.