بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی رۆناڵدینهۆ نووسینگه‌ی خۆی له نیویۆرك ده‌كاته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا له مه‌راسیمێكدا به فه‌رمی نووسینگه‌یه‌كی خۆی له شاری نیویۆرك به ئاماده‌بوونی رۆناڵدینهۆ و سه‌رۆكی یانه‌كه كرده‌وه.
به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسا (جۆسووپ ماریا بارتۆمیۆ)، مه‌به‌ستی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه له ئه‌مێریكا، كاری بازرگانی و كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای یاریزانان و دۆزینه‌وه‌ی یاریزانی به‌هره‌مه‌نده له كیشوه‌ری ئه‌مێریكا.