بە 144 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ڕووسیا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بە 144 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر وڵاتەکەمان.
سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، ئەندرێی ڤەرەبیۆڤ، پارێزگاری دەورووبەری مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ناوچەی ڕامێنسکی مۆسکۆ، زیانی بە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون گەیاندووە، بەو پێیەی ئاگر لە نهۆمی 11 و 12ی یەکێک لە باڵەخانەکان کەتووەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی ژنێکی تەمەن 46 ساڵ و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها بەهۆی مەترسی هێرشی درۆن، گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی دەمەدێدەڤ، ڤنوکەڤە، ژوکەڤە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕاگیراون و هاتووچۆ لە شەقامی کاشیرسکۆی مۆسکۆ سنووردار کراوە.
لای خۆیەوە پارێزگاری کورسک بەوەکالەت ڕایگەیاند، 12 درۆنیان لەسنوری پارێزگاکە خستووەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیاندرواێکی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان، لە یەک شەودا 144 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان لە ناوچە جیاجیاکان لەناو بردووە و لەنێویاندا 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لە سنووری پارێزگای مۆسکۆ تێکشکێندراون.