به ڤیدیۆ، مێسی گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا، مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌ست پێكرده‌وه و، تاڕاده‌یه‌ك گومانه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ختی پێكانه‌كه‌ی ڕه‌وانده‌وه، هه‌ڵبه‌ت هیوای هانده‌رانی یانه‌كه‌شی بۆ به‌شداریكردن له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئالاڤێس زیندوو كرده‌وه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ جێهێشت و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له یاریی به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا راگه‌یاندرا، پزیشكانی یانه‌كه‌شی رایانگه‌یاند، له قاچی چه‌پی تووشی شه‌كتبوونی ماسولكه‌یی بووه پێویستی به پشوو هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له مه‌شقه‌كانی ئێواره ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مینجار پاكۆ ئه‌لكاسێر بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا كرد.
له ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونی مێسی له یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ئالاڤێس، ئه‌وا ئه‌لكاسێر یه‌كه‌م یاریی خۆی به درێسی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌دات.