ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کە بەهۆی نەبوونی هەژمارەوە ڕاگیراوە بەردەوام دەبێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەردەوامبوونی وەزارەتی دارایی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان بەهۆی نەبوونی هەژمارەوە ڕاگیراوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە، حکوومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی هەژمار بۆ ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا هەژماریان بۆ نەکراوە، دەشڵێت: ئەو هەژمارە لە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ بۆیان بکرێت بەپێی ئەو میکانیزمەی پەیڕەو دەکرێت بۆ تەواوی فەرمانبەرانی عێراق، بە مەرجێک کۆتایی ساڵی 2024 ببێتە دوا وادە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ژمارە 229 لە ساڵی 2022، لەسەر فەرمانگەکانی خەرجکردنە لە هەرێمی کوردستان لە 1ی کانوونی دووەمی 2025 ەوە ئەو بڕیاڕە جێبەجێ بکەن.