چوار حزبه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌ت كۆببنه‌وه‌

نایانه‌وێت پارتی به‌شداربێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ba205c32-8d6d-4c54-97bc-c1ea1f9ee2d2/4hzbaka%20kshanawa.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

چوار حزبەکە هەوڵی کۆبوونەوە ده‌ده‌ن له‌نێوان خۆیاندا و یەکێک لە تەوەرەكانی کۆبوونەوەکەشیان کشانەوەیە لە حکوومەت و یەکگرتووی ئیسلامیش رەتی کردوەتەوە بەشداری کۆبوونەوەی چوار قۆڵی بکات و یەکییەتیش لەبەر کێشەی نێوخۆی خۆی ئامادەی کۆبوونەوەکە نابێت.

چوار حزبەکە هەوڵ دەدەن بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان  هەوڵی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی بدەن یەکێک لە تەوەرەی کۆبوونەکەشیان تاوتوێی کشانەوەیە لە حکوومەت،جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان سێ لایەنەکەی دیکە بۆچوونی جیاوازیان لە هەمبەر پرسی کشانەوە لە کابینەی هەشتەم هەیە .ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی نەویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتی ئەو کۆبوونەوە بۆ پرسی کشانەوەیە لە حکوومەت بەڵام جگە لە گۆران لایەنەکانی دیکە بۆچوونیان یەک نییە،

بریاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ پێی وایە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک بێ پارتی مەحاڵە بەڵام کۆبوونەوەی چوار قۆڵیش کاریگەری خۆیی دەبێت

‌یەکگرتووی ئیسلامی بە سێ حزبەکەی ڕاگەیاندوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن پێشتر زه‌مینه‌سازی بۆ نەکرابێت و ئەو کۆبوونەوە چوار قۆڵیەشی رەت کردوەتەوە.بریاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکگرتوو بڕیاری کشانەوە یان مانەوە لە حکوومەت بدات

گۆران و کۆمەڵ باڵی دەست رۆشتووی یەکێتی  پێان باشە کۆبوونەوە چوار قۆڵیەکە  ئەنجام بدرێت بەڵام یەکێتی ئێستە بە فەرمی بووەتە دوو باڵ و باڵی بڕیاری ناوەندیش لە ڕاگەیەنراوەکەیاند داوا لە باڵی دەست رۆشتوو دەکەن خۆیان لە نێوان بەشداری لە حکوومەت  و کشانەوە یەکلای بکەنەوە   چوونکە ناکرێت لە هەولێر لە حکوومەت بیت و لە سلێمانی ئۆپۆزسیۆن.