هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج سه‌ركۆنه‌ی ڕێگریی له ڕووماڵی تیمی کوردستان24 له به‌غدا ده‌كات
هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێگریی له تیمی کوردستان24 هیچ پاساوێكی نییه؛ ده‌شڵێت، هێرشێكی ئاشكرایه بۆ سه‌ر مافە مێدیاییەكان كه ده‌ستووری عێراق ده‌سته‌به‌ری كردوون.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سەرکۆنەی ڕێگریی تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە تیمی کوردستان24 دەکات و بە ڕێگرییەکی بێ‌پاساو له قه‌ڵه‌می داوه.
هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج هه‌روه‌ها داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، حزب حزبێنه له پۆسته‌كاندا سنووردار بكات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لێیانه‌وه نزیكترن بۆ ڕووماڵكردنی كاری مێدیایی.
ئه‌و هاوبه‌ندییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سەرۆکایەتیی کۆمار بە ڕوون و ڕاشکاوی، ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەریی سنووردار کردووە و ئه‌وه‌ی ڕوویشی داوه، هێرشێكی ئاشكرایه بۆ سه‌ر مافە مێدیاییەكان كه ده‌ستووری عێراق ده‌سته‌به‌ری كردوون.
هاوبهندییهكه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، بڕیاری ڕێگریی لە ڕووماڵکردنی مێدیاکان و دیاریكردنی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی حزبی دیاریکراو بۆ ڕووماڵکردن، سەرەتای قۆناغێکی مەترسیدارە و هەڕەشە لە پاكیی مێدیا لە وڵات‌دا دەکات و ستانداردە پیشەییەکان پێشێل دەکات، بۆیە حکوومەت ده‌بێت دەستبەجێ دەستوەردان بکات بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە ڕوماڵی مێدیا لەسەر بنەمای پیشەیی دەکرێت نه‌وه‌كوو پێبه‌ندی (ئینتیما).
هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌زگه‌ی كوردستان و په‌یامنێر و كامێرامانه‌كه‌ی له به‌غدا كراوه، كرده‌وه‌یه‌كی سته‌مكارانه‌یه و وای كرد، زۆربه‌ی مێدیاكارهكانی دیكه وه‌كوو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌وروبه‌ری كۆشكی كۆماری به جێ بهێڵن.
هاوبه‌ندیی ناوبراو له كۆتاییدا بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی دژ به ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی كردووه و هۆشداریش دەدات له دووباره‌بوونه‌وه‌یان و ده‌شڵێت: یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان تا ئێسته كاری پێ نه‌كراوه و مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و هیچی تر.
چوارشەممە، 11-09-2024، تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە نێو ژمارەیەک کەناڵی کوردی تەنها ڕێگری لە کوردستان24 کرد، ڕووماڵی ڕێوڕەسمی پێشوازیی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆکایەتیی، لە بەغدا بکات.
پێشووتر، تیمی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویان کردبووەوە، ڕێگە بەهیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن نادەن ڕووماڵی ڕێوڕەسمی پێشوازیی سەرۆککۆماری عێراق لە سەرۆککۆماری ئێران بکەن؛ بەڵام ئەمڕۆ تەنها ڕێگرییان لە کوردستان24 کرد.
هاوکات تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، ئەو کەناڵانە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی لایەنی ئێرانیەوە مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەیان پێ دراوە.