فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ڤینیسیۆس جونیۆر توڕەیە
ڤینیسیۆس جونیۆر رەنگە هەرگیز بیری لەوە نەکردبێتەوە قسەکانی لەسەر رەگەز پەرستی، ببێتە هۆی توڕە بوونی سەرۆکی یانەکەی، لەبەر ئەوەی یانەکەی لە هەوڵێکی مێژووییدایە بۆ ئەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەکو یاریگای یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دەست نیشان بکەن.
یاریزانە بەڕازیلیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید، بەم دوواییە بەهۆی ئەو دروشمە رەگەز پەرستیانەی بەرامبەر دەکرێن، داوای کرد ئەگەر تاوەکو ساڵی 2030 لە ئیسپانیا نەتوانن رێگە لەم دیاردەیە بگرن، باشتروایە مافی مێوانداریەتی مۆندیالی 2030 لەو وڵاتە بسەندرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی یانەکەی شەو و رۆژ لە هەوڵدان، بۆ ئەوەی یاریگای یانەکەیان وەکو یاریگای یاریی کۆتایی مۆندیال دیاری بکرێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، لە هەموو کەسێک زیاتر لە ڤینیسیۆس جونیۆر توڕەیە ئەویش بەهۆی ئەوەی خودی خۆی لە هەوڵی بەردەوامە بۆ ئەوەی، یاریگای یانەکەیان وەکو یاریگای یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دیاری بکرێت.
ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لەم ساڵانەی دواییە بەردەوام لەلایەن هاندەرانی یانە جیاوازەکانی لالیگا، سوکایەتی پێدەکرێت و دروشمی رەگەز پەرستی بەرامبەری بەکاردەهێندرێت، بۆیە ئەو یاریزانە وەکو بەرگری کردنێت لە خۆی ئەم قسانە دەکات.