عه‌لی حه‌بیب: كوردستان24 ڕوون و پیشه‌ییانه كار ده‌كات
سه‌رۆكی هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان24 كه‌ناڵی هه‌موو عێراقییانه و ڕوون و پیشه‌ییانه كار ده‌كات.
چوارشەممە، 11-09-2024، عه‌لی حه‌بیب، جێگری سه‌رۆكی هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له ڕێگریی تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە تیمی کوردستان24 بكات له كاتی سه‌ردانی مه‌سعود پزیشكیان بۆ به‌غدا.
عه‌لی حه‌بیب گوتیشی: ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر كوردستان24 كراوه، پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسای پاراستنی مافه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق و ئه‌وه‌ی ڕووی داوه گوزارشت له حزب حزبێنه ده‌كات و ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕێگری له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره بگرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، كوردستان24 ده‌زگه‌یه‌كی گه‌وره و فره‌وانه و ڕووماڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ده‌ره‌وه ده‌كات، هاوبه‌ندییه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیی له كار و ڕووماڵه‌كانی ده‌كات.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سەرکۆنەی ڕێگریی تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە تیمی کوردستان24 دەکات و بە ڕێگریكردنێكی بێ‌پاساو له قه‌ڵه‌می داوه.
هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج هه‌روه‌ها داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، حزبحزبێنه له پۆسته‌كاندا سنووردار بكات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لێیانه‌وه نزیكترن بۆ ڕووماڵكردنی كاری مێدیایی.
ئه‌و هاوبه‌ندییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سەرۆکایەتیی کۆمار بە ڕوون و ڕاشکاو، ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەریی سنووردار کردووە و ئه‌وه‌ی ڕوویشی داوه، هێرشێكی ئاشكرایه بۆ سه‌ر مافە مێدیاییەكان كه ده‌ستووری عێراق ده‌سته‌به‌ری كردوون.
هاوبه‌ندییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، بڕیاری ڕێگریی لە ڕووماڵکردنی مێدیاکان و دیاریكردنی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی حزبی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی ڕووماڵکردن، سەرەتای قۆناغێکی مەترسیدارە و هەڕەشە لە پاكیی مێدیا لە وڵات‌دا دەکات و ستانداردە پیشەییەکان پێشێل دەکات، بۆیە حکوومەت ده‌بێت دەستبەجێ دەستوەردان بکات بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە ڕوماڵی مێدیا لەسەر بنەمای پیشەیی دەکرێت نه‌وه‌كوو پێبه‌ندی (ئینتیما).
هاوبه‌ندیی ڕاگه‌یاندنكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌زگه‌ی كوردستان و په‌یامنێر و كامێرامانه‌كه‌ی له به‌غدا كراوه، كرده‌وه‌یه‌كی سته‌مكارانه‌یه و وایكرد، زۆربه‌ی مێدیاكاره‌كانی دیكه وه‌كوو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌وروبه‌ری كۆشكی كۆماری به جێ بهێڵن.
هاوبه‌ندیی ناوبراو له كۆتاییدا بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی دژ به ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی كردووه، و هۆشداریش دەدات له دووباره‌بوونه‌وه‌یان و ده‌شڵێت، یاسای پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان تا ئێسته كاری پێ نه‌كراوه و مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و هیچی تر.
چوارشەممە، 11-09-2024، تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە نێو ژمارەیەک کەناڵی کوردی تەنها ڕێگری لە کوردستان24 کرد، ڕووماڵی ڕێوڕەسمی پێشوازیی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆکایەتیی، لە بەغدا بکات.
پێشووتر تیمی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویان کردبووەوە، ڕێگە بەهیچ کەناڵێکی راگەیاندن نادەن ڕووماڵی ڕێوڕەسمی پێشوازیی سەرۆککۆماری عێراق لە سەرۆککۆماری ئێران بکەن؛ بەڵام ئەمڕۆ تەنها ڕێگرییان لە کوردستان24 کرد.
هاوکات تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، ئەو کەناڵانە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی لایەنی ئێرانیەوە مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەیان پێ دراوە.