شێخێكی ئه‌زهه‌ر سه‌ره‌خۆشی له هونه‌رمه‌ندێكی میسری ده‌كات كه سه‌گه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه "گیانله‌ده‌ستدان"ـی سه‌گی هونه‌رمه‌ندێكی میسری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌نگدانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت كاتێك یه‌كێك له شێخه ناسراوه‌كانی ئه‌زهه‌ر سه‌ره‌خۆشی له هونه‌رمه‌نده‌كه كرد.
سێشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2024، خالید ساوی، هونه‌رمه‌ندی میسری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی "گیانله‌ده‌ستدان"ـی سه‌گه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و نووسیبووی "گیانله‌ده‌ستدانی سه‌گه‌كه‌م به قه‌د مردنی كچم به ئازاره."
خالید ساوی هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی پۆسته‌كه‌یدا گوتبووی: "بای بای خۆشه‌ویستی دڵم بای بای، خوایه تكات لێ ده‌كه‌م من سه‌گه‌كه‌م و (میكی) سه‌گه‌هاوڕێكه‌ی دیكه‌مان ڕۆژێك له ڕۆژان به یه‌كه‌وه كۆ بكه‌ینه‌وه."
ئه‌م قسانه‌ی ساوی ده‌نگدانه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی شێخ مه‌زهه‌ر شاهین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا سه‌ره‌خۆشی له ساوی بكات و له خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه، دڵنه‌وایی بكات و ئارامی پێ ببه‌خشێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شێخ مه‌زهه‌ر شاهین له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی میسری ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه و ڕه‌خنه بووه‌وه كه چۆن ده‌بێت بۆ "گیانله‌ده‌ستدان"ـی ئاژه‌ڵێك، سه‌ره‌خۆشی بكات، له به‌رانبه‌ردا شێخی ناوبراو ده‌ڵێت "ئیسلام ئایینی میهر و سۆز و به‌زه‌یی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به ئاژه‌ڵان و بوونه‌وه‌ر به گشتی."