گوتێرێس، داوا لە واشنتۆن دەکات هەڵوێستی توند لە بەرامبەر ئیسرائیل بگرێتەبەر
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە هەڵوێستی توند بەرامبەر ئیسرائیل بگرێتەبەر.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی جەزیرە، گۆتێرێس دەڵێت: داوامان لە واشنتۆن کردووە هەڵوێستی توند بەرامبەر ئیسرائیل بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە کۆتایی هاتنی شەڕەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە فشار بخرێتە سەر ئەمەریکا بۆ ئەوەی پاڵ بە ئیسرائیلەوە بنێت بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە.
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشنیاری چاودێریکردنی هەر ئاگربەستێک لە غەززەی کردووە و خوازیاری کۆتایی هێنان بەو شەڕە بووە.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.