ترەمپ: لەگەڵ ڕووسیادا شەڕمان ناوێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کاندیدی پارتی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، پێویست ناکات ئەمەریکا خۆی تووشی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بکات.

لە کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا ترامپ گوتی: ئاموژگاریتان دەکەم دەنگ نەدەن بە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی، دەنگدان بە هاریس، دەنگدانە بە گەرمکردنی شەڕ.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە دەنگدان بەو کاندیدەی دیموکراتەکان، یاسای سەربازیی کردن دەگەڕێنێتەوە. گوتیشی: "ئەو دەیەوێت ڕەشنووسی یاساکە زیندوو بکاتەوە و دواتر گەنجانی ئەمەریکایی بئاخنێتە ناو شەڕێکی بێهوودەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی فەرمیی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمەریکا، چەندان جار ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، دەتوانێت شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا چارە بکات.

هەروەها ترەمپ لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە پلانی هەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکرانیا، بەڵام ڕەتیکردەوە وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات و ڕوونیکردەوە پلانەکە دەبێت وەک "سوپرایز" بمێنێتەوە.

ترەمپ ڕایگەیاند "ئەگەر لەبری سەرۆکی ئێستا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بووایە، شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا هەرگیز نەدەقەوما".