قه‌یرانی دارایی یه‌خه‌ی هاووڵاتیان به‌رنادات
K24 - ھەولێر
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی ساڵی نوێی خوێندن، قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وامه و ته‌نگی به هاووڵاتییان هه‌ڵچنیوه، له‌لایه‌ك دوكانداران گله‌ییان له بێ بازاڕی خۆیان هه‌یه و له‌لایه‌كیش هاوڵاتیان دۆشداماون كه چۆن پێداویستییه‌كانیان بۆ جه‌ژن و خوێندنی منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌م حاڵه‌ش هاووڵاتیان داوای یه‌كگرتوویی له حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌شێك له‌م قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.