چاڤی به قسه‌یه‌ك هانده‌رانی ریال مه‌درید توڕه ده‌كات
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناكرێت مێسی به كریستیانۆ به‌راورد بكرێت، ده‌شڵێت: پێویسته چیتر رۆژنامه‌نووسه‌كان ئه‌م پرسیاره له هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن، چونكه وڵامه‌كه‌ی روونه كه كێ باشترین یاریزانی جیهانه.
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له لێدوانێكدا بۆ Cadena SERـی ئیسپانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مێسی له كریستیانۆ باشتره، ده‌شڵێت: راسته كریستیانۆ له‌سه‌رده‌می ئێستای خۆی یاریزانێكی باشه، به‌ڵام مێسی نه‌ك له سه‌رده‌می ئێستا، به‌ڵكوو باشترینی مێژووی تۆپیێیه.
چاڤی گوتیشی: ته‌نیا ئه‌وانه‌ی هانده‌ری ریال مه‌دریدن پێیانوایه كریستیانۆ له مێسی باشتره، ئه‌گه‌رنا خۆی پێچه‌وانه‌كه‌ی راستتره.
چاڤی ده‌شڵێت: تا مێسی له یاریگه‌كان بێت و به‌رده‌ام بێت، هه‌ر خۆی باشترینی جیهانه، هه‌ركاتێك بارسا ئه‌و یاریزانه له‌ده‌ست بدات، هه‌رگیز ناتوانێت كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی بدۆزێته‌وه.
چاڤی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، دوای 24 ساڵ له‌گه‌ڵ بارسا، له هاوینی 2015 یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌دی قه‌ته‌ری جێهێشت و ئێستاش حه‌ز ده‌كات ل داهاتوو وه‌ك راهێنه‌ر بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه.