كۆمەڵەی كورتە باڵایان لە نمایشكردنی فیلمێك نیگەرانن

كۆمەڵەی كوردتە باڵایان راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 – ھەولێر

كۆمەڵەی كورتە باڵایانی كوردستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن رایدەگەیەنێت، ئەوان بە دوو ئەكتەری سەرەكی بەشداریان لە فیلمەكە كردووە و رۆڵی سەرەكیان بینیووە، بەڵام لەكاتی نمایشكردنی پەراوێزخراون، ئەوە دەخەنەڕوو كە دەبوایە ئەوان سپۆنسەری فیلمەكە بان.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە كۆمەڵەی كورتە باڵایانی كوردستان رایگەیاند: "ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە بێبەش بوون و پەراوێز خستنمان لەبەرامبەر نمایشكردنی یەكەم فیلمی سینەمایی كلاسیكۆ، سپۆنسەری ئەو فیلمە بە مافی رەوایی خۆمان دەزانین كە بە دوو ئەكتەری سەرەكی بەشداریمان لە فیلمەكە كردووە".

لە كۆتایی نووسراوەكەدا ھاتووە: "لە دوایی ئەم بەیاننامەدا دەستكراوە دەبین بۆ ھەر رێگایەكی یاسایی و مەدەنیانە".

فیلمی كلاسیكۆ لە دەرھێنانی ھەڵكەوت مستەفا، فیلمەكە 200 ئەكتەری جیھانی لە شەش وڵات بەشداریان تێداكردووە، فیلمەكە خەونی دوو گەنجی كورتەباڵایە لەژێر كاریگەری ھەردوو یاریزانی جیھانی رۆناڵدۆ و میسی دان و دواتر چاویان پێان دەكەوێت.

كۆمەڵەی كورتە باڵایان لە نمایشكردنی فیلمێك نیگەرانن