هەولێر.. بە بۆنەى یادى لەدایكبوونی پێغەمبەر(د.خ) 200 داری ئەلبيزيا چێندران
K24 – هەولێر:
لە نزیک شەقامی خێراى 120 مەترى، لە هەولێر، بە بۆنەى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) 200 داری ئەلبيزيا چێندران.
یەکشەممە 15ـی ئەیلوولی 2024 لە ڕێورەسمێکدا، لە گەڕەکی ماردین نزیک شەقامی خێراى 120 مەترى لە شاری هەولێر، بە بۆنەى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) دەستکرا بە چاندنی (200) داری ئەلبيزيا.
پاراستن و بەرزکردنەوە و گهشهپێدانی ڕێژهی سهوزایى، جگه لهوەی جوانكاری بە ناو شار و شارۆچكهكان دەبەخشێت، كاریگهری زۆریشی هەیە له سهر تهندروستیى هاووڵاتییان.
لەم بارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هەوڵەکان لە پێناو زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارى هەولێر بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەى ڕابردوودا بەردەوام هەڵمەتى لەم شێوەیە لە شوێنە گشتییەکان و گەڕەکانى شارى هەولێر و دوورگەی ناوەندیی شەقامەکانی شار ئەنجام دراوە.
هاوکات گوتیشی: ئەنجامدانى ئەو جۆرە هەڵمەتانە بە تەنیا ئەرکى حکوموەت نییە و پێویستە هاووڵاتییانیش هاوکاربن.