چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە دهۆک و سێمێل و شێخان جێبەجێ دەکرێن  

شاری دهۆک
شاری دهۆک

پارێزگاری دهۆک، بڕیاڕی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە بواری دروستکردن و قیرکردنی شەقام و ئاودێری و دروستکردنی یاریگا و ڕاکێشانی تۆڕی کارەبا بە 37 ملیار و 505 ملیۆن دینار بۆ دهۆک و سێمێل و شێخان  دا.

دووشەممە، 16-09-2024، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بڕیاڕی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە بواری دروستکردن و قیرکردنی شەقام و ئاودێری و دروستکردنی یاریگا و ڕاکێشانی تۆڕی کارەبای بە 37 ملیار و 505 ملیۆن دینار بۆ دهۆک و سێمێل و شێخان  دا، داواش دەکات دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژەکان بکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دهۆک، بریارە لە داهاتوودا  پرۆژەکانی قەزای ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەشیش ڕابگەیەنرێت .

لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی هەزار و 314 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە سێ تریلیۆن و 107 ملیار دینار لە سنووری پارێزگای دهۆک دراوەم بەشێکی زۆریان تەواو بوون و کارکردن لە ژمارەیەکیشیان بەردەوامە.

دابەشکاریی جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەسەر قەزاکاندا بەو شێوەیەیە کە لە دهۆک 221 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 618 ملیار دینار و،

لە قەزای ئاکرێ 216 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 208 ملیار دینار، هەروەها لەقەزای ئامێدی  331 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 401 ملیار دینار و لە قەزای سێمێل 159 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 202 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.

ڕاشیدەگەیەنێت کە لە قەزای شێخان 161 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 296 ملیار دینار، لە قەزای بەردەڕەش 216 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 302 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.