تاریق به‌رقعاوی: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ به‌هۆی سه‌نگه‌رلێكگرتنی حزبییه‌وه‌ په‌كی كه‌وتووه‌

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ نیگه‌رانی خۆی له‌ ڕۆڵ و ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌رده‌بڕێت؛ هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سه‌نگه‌رلێكگرتنی حزبی له‌ناو فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر بارودۆخی گشتیی شاره‌كه‌دا گرتووه‌ و په‌كی خستووه‌.

چوارشه‌ممه‌، 18ـی ئه‌یلوولی 2024، تاریق به‌رقعاوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ گوتی: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ كاره‌كانی له‌ ئاستی خواست و پێویستییه‌كاندا نییه‌ كه‌ خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.

تاریق به‌رقعاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێسته‌ ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووره‌كه‌دا هه‌یه‌ نه‌توانراوه‌ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنیان بنرێت له‌ كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ حه‌وت مانگه‌ پێك هێنراوه‌ و ده‌ست به‌ كار بووه‌.

سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشا، سه‌نگه‌رلێكگرتنی حزبی له‌ناو فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر بارودۆخی گشتیی شاره‌كه‌دا گرتووه‌، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌سه‌ر بواره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا دروست كردووه‌.

ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی شاره‌كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان له‌ لای خۆی ئیمپراتۆرێكه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه‌ توانای له‌كارلادان و دوورخستنه‌وه‌یانی نییه‌.