چاودێران و شاره‌زایان: گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق ئه‌سته‌مه
چاودێران و شاره‌زایانی دۆسیه‌ی سیاسی و ئابووریی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان پێویستی به گرتنه‌به‌ری چه‌ندان میكانیزم و ڕێكاری جیددی هه‌یه.
عه‌لی عه‌له‌وی، چاو‌دێر و شاره‌زای ئابووریی سه‌باره‌ت به پاره دزراوه‌كانی عێراق و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه، له ڕێگه‌ی مێدیا عێراقییه‌كانه‌وه، نیگه‌رانی و بێئومێدی خۆی ده‌ربڕی سامانی گه‌لی عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌ندان كه‌سی نابه‌رپرس و به‌رژه‌وه‌ندخواز كه له لایه‌ن پارته سیاسییه‌كان و كه‌سه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێت.
هاوكات فه‌یسه‌ڵ ڕێكان پسپۆری یاسایی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان پێویستی به گرتنه‌به‌ری چه‌ندان میكانیزم و ڕێكاری جیددی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و پسپۆره یاسایییه، بێئومێدی خۆی له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه نیشان دا و ڕایده‌گه‌یاند "گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق، كه به چوار سه‌د ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی تێوه گلاون، ئه‌ركێكی قورس و جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه."