شاخەوان عەبدولڵا: گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان ڕێگریی لە دروستبوونی کێشە دەکات
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی حکوومەت بۆ ماددەی 140 ی دەستوور ئاماژە بەوە دەکات، گەڕانەوەی ماف و زەوی بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان، سەقامگیریی بەهێز دەکەن و ڕێگریی لە کێشە دەکەن.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەنووسینگەی خۆی لەبەغدا بەئامادەبوونی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پێشوازیی لە هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی حکوومەت بۆ ماددەی 140 ی دەستوور کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا بایەخی بەردەوامیی هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان لێژنەی پەرلەمان و حکوومەت بۆ ماددەی 140 تاوتوێ کران.
شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، هەوڵەکانی سەرۆکی لێژنەی حکوومەتی بۆ ماددەی 140 بەرز نرخاند و داوای لە فراکسیۆنە سیاسییەکان کرد پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوی و خانووبەرە بۆ خاوەنەکانیان پەسەند بکەن کە چەند بڕیارێکی پێشووی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە بوون و گوتی " گەڕانەوەی ماف و زەوی بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان، سەقامگیریی بەهێز دەکەن و ڕێگری لە کێشە دەکەن."